Grow your YouTube channel like a PRO with a free tool
Get Free YouTube Subscribers, Views and Likes

شاکارێکی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی (پەژار) لەسەر شەهیدانی ١٨ی ڕەزبەر

Follow
Dengi xebat | دەنگی خەبات

سڵاو لە کۆڕی گەرمی ئەدیبان کە لە دیوەخانی بنەماڵەی شەهیدان دەگیرێ. گەرمای دەروونی دایکی دڵ بەکوڵ، لەرزی ترس لە دڵی کەسیرەکانی سەرمای بێ ورەیی دەردەکا. زوقمی بێ ئیمانیی دەتوێنێتەوە و دەیکاتە گەندەنمی شەرمەندەیی، لە نێوچاوانی بێ خوێن و خۆبوێران هەڵدەنیشێ؛ یان بە فرمێسکی پەشیمانیی لە بێ ئیمانی و تاوانکاریی، بە چاوی سەرشۆڕاندا دێتەخوار. کۆڕی ئەدیبانی دڵ بەتاو، کە چەق و چۆی ترس لە دڵیان نەنیشتوە و کەڕەسیسەی بێ ورەیی نەبۆتە باری سەرلێویان، دڵیان بەیادی شەهێدان ئاوەدانە ؛ ژیاون و دەژین، بەو پێ و دانە . دەردی بێ باوەڕیی لەو کۆڕەدا دەرمانی دێ و بێ سەروسامانیی، لەوێ سامانی دێ. ئەو کۆڕە، کارگەی شیرگەرانە، شیری باوەڕی لێ هەڵدەبڕێنەوە. بڕیاری لێ دەدرێ و دووگومانیی لێ دەبڕێنەوە. بە تایەبەت کۆڕی ئەمڕۆمان کە میوانی بنەماڵەی شەهیدانی هەژدەی ڕەزبەرن ؛ ئەو ڕەزبەرەی کە خەزەڵی تەمەنی سێ شۆڕەلاوی وەراند و نەونەمامی باڵای، بە ڕەشاوی خوێنی گەش، ڕەنگاندن و کرمی خۆفرۆشی ئاوماڵ، لە ڕەگی دان و بە باڕەشی هێرشی داگیرکەر و دێڵەجاشان، ڕاهاتن و کەوتنە باوەشی گەرمی نیشتمانی بەئەمەکیان کە ئەو لاوانە و هەزاران لاوی بەشەرەف، خۆیان لەپێناو نا . هەژدەی ڕەزبەر، کە پاییزی باخی پێشمەرگەی هەراش کرد و نەمامی نۆبەری شۆڕەلاوانی خەباتی لەبەر خست؛ هەژدەی ڕەزبەر، کە چەتری سێبەری لاواندنەوە و دڵدانەوەی لە سەری نۆبووک و کۆرپە ساوا و پێڕۆکان، لادا و خێزانی بێ سەرەندەری، بێ داژدار و سەرپەرست کرد. ئەم کۆڕە، کۆڕی ئەدیبانی شەهیدپەروەرە کە جێداری شەهیدانی ڕیزی خەباتی لێ باردێن و چەکی میراتیی شەهیدانیان لەوێدا لێ دابەش دەکرێ .
پاییزە و بەرگی هــــــــەژارانی دڕی ڕاخوڕی و دار و دەوەن ڕەنگی پەڕی داری داماڵی خەزەڵوەر لە کـــەژان خشڵی زێڕینی بەنێو هەردیی پژان ڕەزبەری تێــپەڕی ، دار، بێ بەر مـــــان بێ بەر و ڕووتەڵی دەستی سەرمان ماتەمی زوقمە لەجیاتی شــــــــــــــادیی کونی ئەشکەوتە لەجێی ئازادیی کەڕەسیسە لە بری سوێسن و گوڵووک کزە هاویشتیە پێی زاوا و بووک کوردی ئاوارە لەگەڵ خاسەکەوان جێ ژیانیان ڕەوەزن ، ڕۆژ و شەوان بێنەوا و دەربەدەر و هاودەردن ڕەنجەڕۆی دەستی کەسی نامەردن خانەتەنگانەیە بۆ ئاواران چۆن دڕا بەرگی هـــــــــــەژار و داران وەک خەزەڵوەر بەزەڕە ڕەزبەرمان لێدەدا بۆ بەر و بەرگ و سەرمان بە کزەی هەڵدەوەرێن بەرگی گوڵان هەڵدەچۆقێنێ کزەی جەرگ و دڵان ڕۆژی قوربانییە هەژدەی ڕەزبەر قۆچی قوربانیی، کوڕی جەنگاوەر دەبڕێن سێبەری شۆڕەلاوان لەسەری هاوسەر و کۆرپە ساوان سەیــــری پێڕۆکە کە چاوەچاوی داخۆ کەی دێتەوە، باوکی لاوی بابی تیاچوو، بە شەرەفپارێزیی داییێ شانازیی، لەجێی ئامێزی ســوورەشێرم ، لە خەباتی سوورە کورد کوڕی وای هەیە وا ڕووسوورە دایدڕی لەبری بەرۆکی ، سینەی دەربڕێ، زۆرە لە دژمن کینەی قارەمانان سەریان نابــێ نەوی دەمرن نابنە کۆیلەی نەتەوی دڵـی پڕباوەڕی لاوان بــە خەبات دوانە ئامانجی، مەرگ یان ئاوات بۆو کڵـی شـۆرشە ئاوردوومــان لاوی تێکۆش و لە گیان بوردوومان ئەرکمانە نەبەزیی و نەسرەوتن خۆفیـدا کردنە تا سەرکەوتـن
==========
#سازمانی_خەباتی_كوردستانی_ئێران
#ئێران #کورد #کردستان
#sazmanixebat
#شۆڕشی_ژینا
#ژینا_ئەمینی
#پێشمەرگە
====================
FACEBOOK:   / dengikhabatikurdistan  
INSTAGRAME : https://www.instagram.com/reel/DAvJHG...

TELEGRAME : https://t.me/sazmanixebatikurdistan

posted by jamiars